سێیه‌مین فیستڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما كه تیایدا ٤٦ فیلمی سینه‌مایی ناوخۆیی و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی نمایشكران له‌شاری هه‌ولێر كۆتایی هات.
له مه‌راسیمێكدا له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه براوه‌كانی سه‌رجه‌م به‌شی فیلمه‌كان خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێدرا به‌م جۆره:
خه‌ڵاتی نوێترین بیرۆكه‌ی فیلم" به‌خشرایه (كه‌رار مو‌سا) له فیلمی (تجرید الله)
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ" دراییه فیلمی (باشترین خه‌ڵات) له ده‌رهێنانی واحید فكری
كه سیناریۆی فیلمه‌كانی (٣ خولهك، باشترین خه‌ڵات، انه الامس) كاندیدبوون
خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ" به‌خشرایه فیلمی (به‌نه‌فسه‌جی) له ده‌رهێنانی (باقر ئه‌لروبه‌یعی)
كه فیلمه‌كانی (به باشی سه‌یری خۆت بكه، ئه‌وه‌ی دواتر، به‌نه‌فسه‌جی) كاندید بوون
خه‌لاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن، دراییه كاردینیای
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ دراییه (محه‌مه‌د ئهلشههوی)
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی" دراییه فیلمی (دایك (Mother)) له ده‌رهێنانی (ماریا ماڤاتی)
كه سێ فیلم بۆ ئه‌م خه‌ڵاته كاندید بوون ئه‌وانیش ( Back to Victoria ،Café Night، Mother)
باشترین فیلمی عه‌ره‌بی " دراییه (علی سه‌تح دیمه‌شق) له ده‌رهێنانی (محه‌مه‌د كه‌لسوم)
له‌باره‌ی دهرهێنهرهكانهوه
باشترین ده‌رهێنه‌ری عێڕاقی" وه‌ساب سه‌قر بوو له فیلمی (انه الامس)
باشترین ده‌رهێنه‌ری كورد " هه‌ردی حه‌سه‌ن له فیلمی (فڕینی به‌رد)
باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری عه‌ره‌بی" اللیله فی حمام العلیل له ده‌رهێنانی (أمجد الغلول)
باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری كوردی" فیلمی (touch) له ده‌رهێنانی وارمان سه‌عید
باشترین فیلمی عێڕاقی عه‌ره‌بی" فیلمی (به‌باشی چاوه‌كانت دابخه) له ده‌رهێنانی عه‌لی به‌یاتیی
باشترین فیلمی كوردی" فیلمی (قیژهكان) له ده‌رهێنانی زانیار عه‌دنان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.