Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 17:04

ئەردۆگان بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت و له‌گه‌ل پاپای ڤاتیکان پرسى قودس تاوتوێ ده‌کات

یەكەمین سەردانی سەرۆكی توركیایه‌ دوای 59 ساڵ
کوردستان TV
100%

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوت، بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی قودس.

كۆبوونەوەی ئەردۆگان و پاپا فرانسیس یەكەم كۆبوونەوەی نێوانیانە دوای بڕیای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەبارەت بە ناساندنی قودس وەكو پایتەخی ئیسرائیل.

وابڕیارە ئەمڕۆ ئەردۆگان چاوی بە پاپا فرانسیس بكەوێت و ببێتە یەكەمین سەردانی سەرۆكی توركیا بۆ ڤاتیكان دوای 59 ساڵ.

توركیا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ گرت سەبارەت بە قودس، رایگەیاند، قودس پایتەختی هاوبەشی ئیسرائیل و فەڵەستینە.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.