ماڵپه‌ڕی (سۆل)ـی توركی له‌سه‌ر زارى ده‌زگای سه‌ربازی توركیا بڵاوی كرده‌وه، له 16مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا، دوێنى 2 سه‌ربازی تری توركیا كوژراون، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له زیانه‌كانی جەیشی حور نه‌كردووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه وتیشى" له به‌ره‌ی عه‌فرین سوپای توركیا ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وی بكات، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختی شه‌ڕه‌كه، نه‌یتوانیوه پێشڕه‌وی بكات. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوارده‌وری عه‌فرین به مین بۆمڕێژ كراوه، بۆیه پێشڕه‌وییه‌كان له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه ده‌چن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.