Erbil 10°C شەممە 09 تشرینی دووەم 08:54

جولیا گۆرگیس گه‌یشته‌ قۆناغی کۆتایی

كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ حه‌وتسه‌دونه‌وه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌
کوردستان TV
100%


كچه‌ یاریزانی ئه‌ڵمانی جولیا گۆرگیس گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سان پترسبۆرگی ڕوسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی ئافره‌تان .

 له‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، گۆرگیسیی پۆلێنكراوی دوانزه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ یاریزانانی تێنسی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش سفر له‌ ڕۆبێرتا ڤینشی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی سه‌دوچلوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و بلیتێكی قۆناغی هه‌شتی مسۆگه‌ركرد.

 له‌م قۆناغه‌شدا گۆرگیسی ته‌مه‌ن بیستونۆ ساڵ ڕووبه‌ڕووی كچه‌ یاریزانی ڕوسی ئێلینا ڕایباكینا ده‌بێته‌وه، جێگای باسه‌ كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ حه‌وتسه‌دونه‌وه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌.
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.