ده‌رهێنه‌ری گه‌نج " وارمان سه‌عید " چیرۆكی خێزانێكی ئاواره‌ی ئێزیدی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال كه هه‌موویان نابینان ده‌كات به فیلم .
فیلمی ( touch ) واته ده‌ست لێدان یا گرتن ده‌رباره‌ی خێزانێكه كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له 10 كه‌س پێكهاتووه و 6 له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه نابینان و له ترسی تیرۆرستانی داعش ئاواره‌ی چیای شه‌نگال بوونه و له ژیانێكی زۆر سه‌خت و ناخۆشدا ده‌ژین .
ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه " وارمان " ئاشكرایده‌كات كاره‌ساتی چیای شه‌نگال به ده‌یان چیرۆكی جیا جیای تێدا بووه ، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و خێزانه‌ی هه‌ڵبژاردووه و كردوویه‌تی به فیلم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه 6 ئه‌ندامی نابینان و دایكیشیان تووشی نه‌خۆشییه‌كی گران بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.