سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا پێكەوە بە تەلەفون چەند پرسێكیان تاوتوێكردووە كە سەرەكی ترینیان پرسی هێرشەكانی سوپای توركیا و سوپای سوریای ئازادە بۆ سەر هەرێمی عەفرین.
بەگوێرەی بەیاننامەی سەرۆكایەتی توركیا، شەوی ڕابردوو لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا ماكرۆن و ئەردۆگان تاوتۆی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات و پرسە جیهانیەكانیان كردووە بەتایبەت پرسی كۆنگرەی گفتوگۆی سوری لە سوتچی و پرۆسەی چڵە زەیتون كە تیایدا هێرشی سوپای تروكیا بۆ سەر عەفرین ئەنجام دەدرێت.
ئاماژە بەوەكراوە هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێكەوتوون كە لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبن بۆ چارەسەركردنی پرسە هەنوكەییەكان.
ئەردۆغان بە ماكرۆنی ڕاگەیاندووە توركیا چاوی نەبڕیووەتە خاكی هیچ وڵاتیك و ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتونیش پاككردنەوەی عەفرینە لە گروپە چەكدارەكان كە لە رێگەی ئاراستەكردنی مووشەكەوە هێرشیان كردۆتە سەر هەردوو پارێزگای هاتای و كلیس.
له لایهكى ترهوه وەزیری دەرەوەی توركیا وێرای داخوازی سوریا بۆ دەست پێكردنی دانووستانەكان لەگەڵ بەرهەڵستكارانی سوری، بۆ سەرۆك كۆماری فەرەنسا وتی: پاریس بۆی نییە ئامۆژگاری ئێمە بكات.
رۆژنامەی دەیلی سەباح، (مەولود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە: ئەوان ڕەزامەندیان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی كۆنگرەی نیشتمانی سوریا لە شاری سۆچی ڕووسیا، خوازیاری دەسپێكی دانووستانی دەوڵەتی یاسایی سوریا لەگەڵ بەرهەڵستكاران سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە بوو.
وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی: ئەو پڕۆسەیە (دانوستانەكانی سۆچی) گرێی خواردووە بە پڕۆسەی دانوستانەكانی جنێڤ، هەر بۆیە سوریاش دەبێ دانووستانەكان بۆ هەمواركردنی دەستوور، بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی دەوڵەتی گواستنەوەیی دەست پێبكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.