Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:42

وەزیری دەرەوەی عێراق ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین سەرکۆنە دەکات

جەعفەری: دەستوەردانی تورکیا لە عەفرین ئیدانە دەکەین
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق هێرش و ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان سەرکۆنە دەکات.

لە راگەیێندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: "دەستوەردانی تورکیا لە ناوچەی عەفرینی سووریا ئیدانە دەکەین". 

هەروەها دەڵێت: "ئێمە دەستوەردانی هەر وڵاتێکی بیانی لە کاروباری وڵاتێکی دیکە رەتدەکەینەوە، هەروەک چۆن دەستوەردانمان لە بەشێکی عێراق رەتکردەوە".

وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لە پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا دەکاتەوە، بەڵام دەڵێت: "پێشێلکردن رەتدەکەینەوە".

لەبارەی دۆخی سووریا، وەزیری دەرەوەی عێراق پێیوایە هەڵوێستی ئێستای سووریا لە رابردوودا باشترە لەڕووی مامەڵەی وڵاتانی جیهان لەگەڵیدا.

هیواداریشە حکومەتی سووریا لە هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ یەکخستنی سووریا و لێکنزیککردنەوەی لایەنە جیاوازەکان تاوەکو دەگەنە دۆخێکی سەقامگیر.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.