به وته‌ی سوپای توركیا رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه حه‌وت سه‌ربازی وڵاته‌كه له پێكدادانه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ شه‌رڤانانی رۆژئاوادا كوژراون، به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش رۆژی رابردوو كوشنده‌ترین رۆژ بووه بۆ سوپای توركیا له‌و كاته‌وه كه ئۆپه‌ڕاسیۆنی لقی زهیتووتی ئه‌م وڵاته بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستی پێكردووه.
له‌ناو ئه‌م حه‌وت سه‌ربازه كوژراوه‌دا پێنج كه‌سیان له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر تانكێكی ئه‌م وڵاته له باكووری رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین كوژراون، یه‌كێكی دیكه‌شیان له شه‌ڕی به‌رامبه‌ر شه‌ڕڤانان كوژراوه و حه‌وته‌میشیان له هێرشێكی چه‌كداریدا له ناوچه‌ی كیلیس له باشووری توركیا گیانی له‌ده‌ستداوه.
بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به كوژرانی ئه‌م حه‌وت سه‌ربازه‌ی وڵاته‌كه‌ی وتوویه‌تیی كه شه‌ڕڤانانی كورد ده‌بێ دوو ئه‌وه‌نده سزا وه‌رگرنه‌وه له‌پێناو كوژرانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سوپای توركیا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستی كردووه به هێرشی ئاسمانیی چڕ بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی عه‌فرین.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.