ده‌رھێنه‌ری جیھانی نه‌وزاد شێخانی، به ره‌گه‌ز كوردی ئێزدی، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ماوه‌ی چوار ساڵه خه‌ریكی كاركردنه له سه‌ر فیلمی سینه‌مایی كه له رێگه‌یه‌وه په‌یامێكی مرۆڤایه‌تی بۆ ھه‌موو جیھان ده‌نێرێت.
ده‌رهێنه‌ر نه‌وزاد شێخانی ده‌ڵێت : وه‌كو به‌ڵێنم پێدابوون كه ساڵی 2018 ساڵی داھێنانم ده‌بێت له بواری سینه‌مادا، بۆیه پێتان راده‌گه‌ینم كه فیلمی (كۆمه‌ڵكوژی) كاره‌كانی به‌ره‌و ته‌واوبوون چووه، له ماوه‌ی نزیكدا له زۆرترین فێستڤاڵه جیھانییه‌كان به‌شدار ده‌بێت.
شایانی باسه فیلمه‌كه باس له‌و كاره‌ساته نامرۆڤاتییانه ده‌كات، كه له جیھاندا ڕوو ده‌ده‌ن، له نێویشیاندا ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزدییكهكانی ھه‌رێمی كوردستانی ھاتووه، هه‌ر له نێو فیلمه‌كه‌دا گۆرانییه‌ك به شێوه‌ی گۆرانییه ئه‌فسانه‌یی به زمانی ئینگلیزی به ده‌نگی خه‌وله موجاھید، گوتراوه كه یه‌كێك له گۆرانییه بێژه‌كانی به‌ناوبانگه‌كانی مه‌غریب.
سه‌رچاوه / باس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.