Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 17:19

کتێبی " ئەڵمانی بەئاسانی فێربوون " که‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران

لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ یەکەم جار بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


تازه‌ترین به‌رهه‌می نووسه‌ری كورد " فه‌ریاد فازیا عومه‌ر " له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی كورد .


ئینستیتووتی خوێندنی کوردی بەرلین ھەژدە ساڵ لەمەوبەر، واتە لە ساڵی ١٩٩٩  بۆ یەکەم جار کتێبی فێرکردنی ئەڵمانی – کوردی لە ٣٨٨ لاپەڕەدا بە سەرکەوتوویی بڵاو کردەوە

لە ساڵی ٢٠١٣ دا دوا چاپی کتێبەکە کە چاپی پێنجەمییه‌تی لە ٦٨٨ لاپەڕەدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ئەم کتێبە بۆ ھاوڵاتیانی کورد ی نیشته‌جێی  ئه‌ڵمانیا بوووە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی و کەسانێکی یەکجار زۆر سوودیان لێبینی .


کتێبی ( ئەڵمانی بەئاسانی فێربوون ) کورتکراوەیەکی بەپێز و چڕوپڕە بۆ ئەوانەی، کە دەیانەوێ لە ماوەیەکی کورتدا و بە ڕێگایەکی ئاسان و دروست فێری زمانی ئەڵمانی ببن و ھەوڵی ئەوە بدەن، کە کاری ڕۆژانەیان بە ھۆیەوە بە ئەنجام بگەیەنن، بێ قوڵبوونەوە و چوونە ناخی دەستووری زمانی ئەڵمانییەوە.

 ئەم کتێبە بریتییە لە سیوحەوت باسی ھەمەجۆر و گرنگ، کە تێیاندا وشە پێویستە گرنگەکانی زمانی ئەڵمانی و ڕستە سادەوساکارە پێویستەکان خراونەتە بەر چاو. بۆ نموونە باسەکانی: خواردن، خواردنەوە، نیشتەجێبوون ، ناونیشانە گشتییەکان و کولتور و کاتی دەستبەتاڵی .

 کتێبەکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ھەموو ئەوانەی، کە دەیانەوێ ژیانی ئاسایی ڕۆژانەیان لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا بەجوانی بەسەر بەرن و لە کار و پیشەی ڕۆژانەیاندا سەرکەوتوو بن.
جێی باسه‌ نرخی كتێبه‌كه‌ ته‌نها 10 یۆرۆیه‌ و له‌ ئینستیتیوتی خوێندنی كوردی له‌ به‌رلین ده‌ست ده‌كه‌وێت .
ئامادةكردني : خاليد عةلي

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.