كتێب باشترین هاورێی مرۆڤه هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه له نێو زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان گرنگی زۆر به كتێب و كتێبخانه دراوه ، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش گرنگی به زۆری به كتێبخانه داوه، له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه و گونده‌كان كتێب و كتێبخانه هه‌ن.
گوندی هه‌سنان زیاتر له هه‌شتا ماڵ ده‌بێت، سه‌ر به شارۆچكه‌ی دیانایه له ده‌ڤه‌ری سۆران، كه‌وتووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی باكووری شاری سۆران به دووری 15 كیلۆمه‌تر.
ئازاد محه‌مه‌د به‌رگركه‌یی مامۆستا و وتارخوێنی ئاینی گوندی هه‌سنان به(باس‌نیوز)ی راگه‌یاند : له پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به خوێنه‌ران و گه‌نجان و هاووڵاتییانی گونده‌كه، به هاوكاری كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی خۆبه‌خش و به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی گونده‌كه، شوێنێكمان ته‌رخان كرد و كتێبخانهیهكمان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه كتێبیان كۆكردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی رۆشنبیری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش به‌رده‌وام كتێبی زیاتر پێشكه‌شی كتێبخانه‌كه ده‌كه‌ن.
شایانی باسه ئه‌و كتێبخانه‌یه ناونراوه "هه‌نگاوێك بۆ داهاتوو، ماڵێك بۆ په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن و به‌كارخستنی تواناكان"، ئێسته به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كراوه‌ته‌وه، بڕیاره له داهاتووێكی نزیكدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رووی خوێنه‌راندا بكرێته‌وه.
كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.