Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:57

گۆرانییه‌که‌ی پۆتین خه‌ڵاتکرا

باس له‌ ئازایه‌تی سه‌رۆكی رووسیا " ڤلادیمێر پۆتین " ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌و گۆرانییه‌ی 2 ساڵ پێش ئێستا له‌ میدیاكانی جیهان و روسیا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو ، ئه‌وه‌ گۆرانی  "پۆتین" ی سه‌رۆكی رووسیا بوو كه‌ له‌ لایه‌ن موزیكژه‌نی ئه‌مریكی " Randy Newman  " كاری بۆ كرابوو و دواجاریش خه‌ڵاتی گرامی به‌ده‌ستهێنا .

گۆرانییه‌كه‌ی پۆتین باس له‌ ئازایه‌تی سه‌رۆكی رووسیا " ڤلادیمێر پۆتین " ده‌كات و به‌ كه‌سێكى خاوه‌ن بیرۆكه‌ و ئازاو بلیمه‌ت وه‌سفی ده‌كات ،ئه‌و گۆرانییه‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ دوایینیان بریتیبوو له‌ خه‌ڵاتی " گرامی " كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌كانی بواری موزیك له‌ جیهان .

جێی باسه‌ له‌ ئێستادا  Randy Newman به‌ یه‌كێك له‌ باشترین دابه‌شكه‌ره‌كانی موزیكی جیهانی هه‌ژمار ده‌كرێت و زیاتر كار بۆ موزیكی فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌كان ده‌كات ،هه‌ر ئه‌ویش بوو وای كرد گۆرانییه‌كه‌ی پۆتین ببێته‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرامی .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.