له رێوره‌سمێكدا كه له هۆتێل " ڤان رۆیاڵ " به‌رێوه‌چوو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " به‌رهه‌م عه‌لی " تازه‌ترین به‌رهه‌می په‌رتووكی خۆی له ژێر ناوی " چیرۆكه‌كانی گه‌ره‌كی ئێمه " بڵاوكرده‌وه .
ئه‌م كتێبه كه 65 ساتیره چیرۆكی ته‌نزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له خۆ گرتووه ، گرنكترین خالیش له كتێبه‌كه بریتییه له جه‌وهه‌ری گێرانه‌وه و خولقاندنی كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ره ،هه‌روه‌ها پاراوی زوبان و زاڵبوونی زمانی ته‌نز و پلار وایانكردووه كتێبه‌كه زیاتر به‌رچاو ده‌ركه‌وێت .
نووسه‌ری كتێب وه‌ك ژینگه‌و جوگرافیا باس له هه‌ر یه‌ك له گه‌ره‌كی سه‌رچناری سلێمانی ،شاری به‌غد او گوندی زێوی ده‌كات و گوایه ئه‌م سێ شوێنه له ناو نووسینه‌كانی ئه‌ودا زه‌ق و به‌رچاون و وه‌ك هه‌وێنی خولقاندنی چیرۆكه‌كانی ناویان ده‌بات .
له كۆتایی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا كتێبه‌كه به واژووی نوسه‌ر وه‌كو دیارییه‌ك به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.