دوای كۆتا هاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ئه‌مرۆ له شار هه‌ولێر فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیه‌ی دژ به تیرۆر ساز ده‌كرێت.
سینه‌ماكار "پشتیوان عه‌بدوڵا" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و فیستیڤاڵه به "وشه"ی راگه‌یاند: له‌م فیستیڤاڵه‌دا 26 كورته فیلم بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ په‌خش ده‌كرێن، فیلمه‌كانیش له 11 وڵاتی جیاوازه‌وه جگه له كوردستان هاتوون، وه‌ك عێراق، سوریا، سعودیه، فڕه‌نسا، هند..هتد، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار، حه‌وت دادوه‌ری بیانی له وڵاته‌كانی كه‌نه‌دا، یۆنان، میسر، مه‌غریب، عێراق و كوردستان دادوه‌ری ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌كه‌ن.
شایانی باسه له‌نێو فیستیڤاڵه‌كه‌دا پانێلێك سازده‌كرێت بۆ ناوی سینه‌ما، له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وی و تیرۆر و كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
فیستیڤاڵه‌كه له‌مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی شه‌هیدانی یه‌كی شووبات كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی شه‌هید بوون.
ئه‌م فیستیڤاڵه تا سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌موو ڕۆژێك له سه‌عات چواری پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له سینه‌ماكانی ئیمپایه‌ر، سینه‌مای فامیلی مۆڵ په‌خش ده‌كرێن.
سه‌رچاوه / وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.