پرۆفیسۆر و دكتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ ناوێكی شاراوه‌ی نێو بواری ئه‌ده‌ب و كلتوری كوردی نییه ، به‌ڵكو یه‌كێكه له‌م نووسه‌ره ده‌ست ره‌نگینانه‌ی به نووسینه به پێزو هه‌مه جۆره‌كانی خزمه‌تێكی به‌رچاوی كتێبخانه‌ی كوردی كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه له بواره جیاجیاكاندا به تایبه‌ت له بواری ئه‌ده‌بیدا .
سمۆ نووسینه‌كانی زیاتر له بواری دراما و شانۆدا چر كردۆته‌وه كه ته‌نها له سالی رابردوودا ژماره‌یه‌ك كتێبی به چاپگه‌یاندووه و بڵاویكردنه‌ته‌وه .
ئه‌مانه نموونه‌ی چه‌ند كتێبێكی پرۆفیسۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆن :
1-شانۆ و دراما د ئه‌ده‌بی كوردیا.
2- ره‌گه‌زین شانۆیێ د ئه‌ده‌بی كوردیا.
3- د ناڤبه‌را فۆلكلۆر و كه‌له‌پوردا.
4- خوێندنه‌ك بۆ چه‌ند بابه‌تێن ه‌ده‌بی.
5- كاریگه‌ری شانۆ له په‌روه‌رده و فێركردندا.
پرۆفیسۆر ی دكتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ له ساڵی 1968 له شارۆچكه‌ی سێمێڵی سه‌ر به پارێزگای دهۆك هاتۆته دنیاوه،خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌م شاره ته‌واو كردووه ، بروانامه‌ی به‌كالاریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرای له زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ده‌ستهێناوه له كۆلیژی ئاداب به‌شی زمانی كوردی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.