Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:48

" تۆ پێم بڵێ " نوێترین به‌رهه‌می خالیدیه‌

تا نه‌ورۆزی ئه‌مسال نزیكه‌ی 10 تراك گۆرانی دیكه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " موحسین خالیدی " نوێترین گۆرانی خۆی كه‌ دوایین كاری هونه‌رییه‌تی  به‌ ناوی " تۆ پێم بڵێ " بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانی  تۆ پێم بلێ له‌ لایه‌ن " كه‌یوان پارموز "  ه‌وه‌ تێكسته‌كه‌ی نووسراوه‌ و ئارمین حه‌بیبیش هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كاری موزیك و ته‌واوی كاره‌كانی ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ شاری ورمێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كراوه‌ .

خالیدی جگه‌ له‌م گۆرانییه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ك كاری دیكه‌ی هونه‌ری ئاماده‌یه‌ و به‌ نیازه‌ تا نه‌ورۆزی ئه‌مسال نزیكه‌ی 10 تراك گۆرانی دیكه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ و له‌ دوای نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ گۆرانی .

موحسین خالیدی له‌ ساڵی 1993 له‌ شاری ورمێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 2013 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و تا ئێستا خاوه‌نی 8 گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.