هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی لاو " ئاكام و مه‌تین " تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیان كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی هاتوونه له ژێر ناوی " شێوای " بڵاوكرده‌وه .
هونه‌رمه‌ند " ئاكام " ئاشكرایده‌كات گۆرانی " شێوای " یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئه‌لبومی " نهێنی شێواو " كه هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به یه‌كه‌وه كاریان تێیدا كردووه .
ئاكام وتیشی گۆرانی " شێوای " تایبه‌ته به تووشبوانی نه‌خۆشی ده‌روونی و هه‌ولمان داوه له رێگه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌وه خزمه‌تێكی بچووك به تووشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه بكه‌ین .
ئارمین حه‌بیبی كاری دابه‌شكردنی مۆسیقای بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌نجامداوه و" هناسر حه‌یده‌ری " یش كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه و وێنه‌كانی گۆرانییه‌كه‌ش له شاری ورمێ گیراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.