مامۆستا پرسیاری له‌قوتابیه‌كان كرد كێ له‌ده‌رگای داین ؟
ههمووقوتابیهكان به‌یه‌كه‌وه ووتیان دراوسێكه‌مان ،خۆی وانه‌كه وابوو.
ته‌نها دوو قوتابی نه‌بێت مامۆستا له‌دڵی خۆی ووتی دیاره ئه‌م دوو قوتابیه له‌وانه‌كه نه‌گه‌یشتوون بۆیه لێیان نزیك كه‌وته‌وه لهیهكێكیانی پرسی بۆ وڵامت نه‌داوه ؟له‌وانه‌كه تێ نه‌گه‌یشتی؟ ووتی تێگه‌یشتم به‌ڵام ئێمه ده‌رگامان نیه تاكه‌سێك له‌ده‌رگا بدات ئێمه له‌ژێر چادر ده‌ژین ئاواره‌ین.
لهقوتابیهكهی تری پرسی تۆ بۆچی وه‌ڵامت نه‌دایه‌وه ؟
ووتی من كوڕی شه‌هیدم له‌وه‌تای باوكم شهید بووه كه‌س له‌ده‌رگای ئێمه‌ی نه‌داوه.
حه‌ق وایه به‌رپرسان ماڵی شه‌هیده‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه تا مناڵه‌كانیان بێ ناز نه‌بن چونكه ئه‌وانه گیانی خۆیان به‌خشی له‌پێناو سه‌ربه‌رزی ووڵات هه‌روه‌ها زۆر پێویسته ئاوڕێكیش له‌ماڵه هه‌ژارو ئاواره‌كان بده‌نه‌وه چونكه ئه‌وانیش به‌ناچاری شۆێنی خۆیان جێ هێشتووه لهباروودۆخێكی خراپ ده‌ژین.
ن/ م.ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.