دوای راوه‌ستانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌یه‌مین ڤێستیڤاڵی ناوچه‌یی فه‌رهه‌نگی ناوچه‌یی فیلم و وێنه‌ی ژیار ، له مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو له شاری سنه به‌رێوه‌ده‌چێت .
له هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر هاتووه ،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جه‌وانی ئێران لقی كوردستان " سالم سه‌ڵواتی " له شاری سنه ئاشكرایكردووه ، له مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو ده‌یه‌مین ڤێستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی ژیار له شاری سنه به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌م شاره میوانداری به‌شداربووانی ئه‌م ڤێستیڤاڵه ده‌كات .
سه‌ڵواتی وتیشی هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی ( كوردستان ، ئیلام ، لۆرستان ، هه‌مه‌دان ، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و كرماشان ) به‌شداری له‌م خوله‌ی ڤێستیڤاڵی ژیار ده‌كه‌ن و هۆگرانی فیلم و وێنه تا مانگی داهاتوو ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ نوسینه‌گه‌ی ئه‌م ڤێستیڤاڵه ره‌وانه بكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.