Erbil 11°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 22:58

ئه‌مریکا: حکومه‌تی سووریا چه‌کی کیمیایی له‌ دژی به‌هه‌ڵستکارانی به‌کار دێنێت

به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی له‌ سووریا له‌ژێر چاودێریی و ئاگاداریی رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌مریكا: حكومه‌تی سووریا چه‌كی كیمیایی له‌ دژی به‌هه‌ڵستكارانی به‌كار دێنێت
کوردستان TV
100%

ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی له‌ سووریا له‌ژێر چاودێریی و ئاگاداریی رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت له‌ دژی به‌رهه‌ڵستكارانی به‌شار ئه‌سه‌د.

تیله‌رسۆن رۆژی رابردوو له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا سازیدابوو وتی، وڵاته‌كه‌ی پێیوایه‌ حكومه‌تی بشار ئه‌سه‌د كه‌ تا ئێستاش له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ پشتیوانیی ده‌كرێت، چه‌كی كیمیاویی له‌ دژی هاوڵاتییانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت.

تیله‌رسۆن وتیشی: ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ سووریا چه‌كی كیمیاویی هه‌یه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی هێرش كردنه‌ سه‌ر كۆكه‌ڵگه‌ سڤیله‌كان و منداڵان به‌كار ده‌هێنرێت. ئێمه‌ش رووسیا به‌ به‌رپرسیاری ئه‌م ده‌خه‌ ده‌زانین، چونكه‌ ئه‌وان هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌دن. به‌ڵام پێویسته‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریی له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوین، به‌رپرسیارێتیه‌كانی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.