مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا بە ئاژانسی ھەواڵی "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە" پێویستە ئەمریكا، بهپهله لە منبج بكشێتەوە و ئەمریكا ھەموو ھاوكارییە سەربازییەكان بۆ یەپەگە بوەستێنێ و ئەوە بە شێوەی كردەیی جێبەجێ بكات تەنھا زارەكی نەبێت".
وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاندووە: "دەبێ ئەمریكا كۆتایی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەپەگە بێنێ و لەبارەی یەپەگە چاوەڕێی ھەنگاوی پراكتیكی لە ئەمریكا دەكەین".
ئەوە لە كاتێكدایە لە 20/1/2018، هێرشى توركیا بۆ سهر عەفرین له ژێر ناوى "ئۆپراسیۆنى چڵه زهیتون" و به بۆمبابارانكردنى شارهكه له لایهن فڕۆكه جهنگییهكانى توركیاوه به فەرمی دهستیپێكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.