رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەنییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەهۆی لەشكركێشی و تۆپبارانكردنی ناوچەكانی كانتۆنی عەفرینەوە لەلایەن سوپای توركیاوە 66 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.
رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەنییەكانی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە، "توركیا بە شەهیدكردنی هاوڵاتیانی مەدەنی تاوانی شەڕ ئەنجامدەدات و ئێستاش بەردەوامە".
ئەوەشی وتووە، "66 هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچەكانی كانتۆنی عەفرین بەهۆی لەشكركێشی و تۆپبارانكردنی سوپای توركیاوە شەهیدبوون".
لەشكركێشی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا پێیناوەتە رۆژی هەشتەمەوە، توركیا دەیەوێت كۆتایی بەدەسەڵاتی كوردەكان بهێنێت لەو ناوچەیە كە هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمەریكایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.