ئهلیكیس تیسپراس سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان له میانه‌ى به‌شداریكردنى له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانی داڤۆس، توركیاى به دراوسێیه‌كى توندڕه‌و ناوبرد.
ئهلیكیس تیسپراسى سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان له به‌شێكى قسه‌كانیدا له داڤۆس وتى " ژیان له‌گه‌ڵ دراوسێهكى توندوتییژى وه‌ك توركیا، پێ ده‌چێت له هه‌موو كاتێك له‌لایه‌ن هاوبه‌شه ئهوروپیهكانمانهوه شتێكى خوازراو نه‌بێت .
هه‌روه‌ها تیسپراس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كاتێك ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته ده‌ست یۆنان ته‌نیا به گه‌وره‌ترین قه‌یرانى ئابوورى و كێشه‌ى په‌نابه‌راندا تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر سنووره ئاویهكانى ده‌ریاى (ئیجه) به‌ره‌نگارى شاڵاوى هێرشێكى سه‌ربازى پێشبینى نه‌كراوى وڵاتێكى دراوسێ بووینه‌وه كه توركیا بوو.
تیسپراس له درێژه‌ى قسه‌كانى وتى: پێویسته ئێمه بڕیارێك بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتارو پهلاماردهرهى توركیا.
له وه‌ڵامى تێبینییه‌ك ده‌رباره‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆچبه‌رانى نایاسایى تیسپراس وتى توركیا ده‌توانێ مامه‌ڵه‌كردنى بگۆڕێت له‌سه‌ر كه‌یسى كۆچبه‌ران له هه‌ر كاتێك بێت.
ئهلیكیس تیسپراس دووه‌م سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپایه ره‌خنه‌ى توندوتیژ به وڵاتى توركیا بگرێت، له كاتێكدا سه‌رۆك كۆمارى بولغاریا رومێن رادیف ڕه‌خنه‌ى له هێرشه‌كانى توركیا گرت و داواى له یه‌كێتى ئه‌وڕوپا كرد كه زوو بێته ده‌نگ و به په‌له بگه‌نه هاناى عه‌فرین.
سیروان عه‌زیز/ كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.