Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:29

هێرشى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین پێى نایه‌ حه‌وته‌م رۆژی خۆی

تا ئێستا هیچ ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌
هێرشى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین پێى نایه‌ حه‌وته‌م رۆژی خۆی
کوردستان TV
100%

هێرشى سوپاو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین له‌ رۆژئاواى كوردستان پێى نایه‌ حه‌وته‌م رۆژی خۆی و تا ئێستا هیچ ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌ .

ئه‌و هێرشانه‌ی سوپاى توركیا له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وێڕاى نیگه‌رانیان له‌ ره‌وشى عه‌فرین داواى كۆتایهێنان به‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مریكاش هێرشكردنه‌ سه‌ر شارى عفرین به‌ شه‌رمه‌زارى وه‌سف ده‌كات. 

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ توركیا ره‌خنه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌گرێت و له‌ نوێترین پێشهاتیشدا كانتۆنى عه‌فرین گڵۆپى سه‌وز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووریا هه‌ڵده‌كات.

ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركیا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ یاوه‌رى ده‌یان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ میلیشیاییه‌كانى "سوپاى سووریاى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ئێستاش هیچ ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌ و سه‌رۆكى توركیاش ئاشكرایكردووه‌، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركیا كوژراون و هه‌سه‌ده‌ش رایگه‌یاندووه‌: ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركیا كوژراون و توانیویانه‌ سێ تانك تێكبشكێنن.

ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 20/1/2018، هێرشى توركیا بۆ سه‌ر عەفرین له‌ ژێر ناوى "ئۆپه‌ڕاسیۆنى چڵه‌ زه‌یتون" و به‌ تۆپبارانكردنی شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه‌ به‌ ره‌سمى ده‌ستیپێكرد.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.