دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێزه‌كانی "سه‌وزو چه‌پی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ڵمانیا" دژ به توركیا له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌ڵمانی دژ به خه‌ڵكی عه‌فرین، فڕۆشتنی تانك و زرێپۆش به توركیا راگیرا.
ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاندوه" ئه‌ڵمانیا فرۆشتنی تانك و زرێپۆشی بهتوركیا راگرتووه". رونیشكراوه‌ته‌وه" نیگه‌رانین له‌دۆخی باكوری سوریا‌و به‌ئامانجكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی".
پێشتر راوێژكارانی سیاسی و سه‌ربازی جه‌ختیان لهوهكردبووهوه، له‌ساڵی 2017 ئه‌ڵمانیا 50% فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بهتوركیا كه‌مكردوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.