فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌مه‌نبج و گرێ سپی بۆردومان كرد‌و هاوكات ئه‌و شوێنه‌شیان بۆردومان كردوه كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكای تێدا نیشته‌جێبوون، كه بۆ چالاكی تایبه‌ت جێگركراون و ئاژانسه روسیهكانیش باس له كوژرانی دوو راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له عه‌فرین.
ماڵپه‌ری بولتیكا رایگه‌یاندوه، فرۆكه‌كانی توركیا سنوره‌كانی عه‌فرین بۆردومان ده‌كات و له‌و ناوچانه‌ش سه‌ربازانی ئه‌مریكای لێیه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه دوو راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژراون، كه به‌هۆیه‌وه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندى نێوان ئهمهریكاو توركیا گرژى تێبكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.