Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:43

حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و پشکنینی دارایی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری کارا کرده‌وه‌

به‌ شێوه‌ی له‌ناكاو پشكنین و چاودێری دارایی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و رێَزگرتنی هاووڵاتیان و به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌كانی  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی  چاودێری و پشكنینی دارایی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كاراكرده‌وه‌.

 به‌ پێی گشتاندنی ژماره‌ 347 له‌ 25/1/2018 به‌ واژۆی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاردرا به‌ كاراكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و پشكنینی دارایی له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.

له‌ گشاندنه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كار ئاسانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی  رۆتین و رێزگرتنی هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و  پشكنینی دارایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كاراكرایه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی له‌ناكاو پشكنین و چاودێری دارایی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی  په‌یوه‌ندار  بۆ دواداچوون و چاودێری سامان و موڵكی گشتی له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی، دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی.

له‌ خاڵێكی تری گشتاندنه‌كه‌ باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌  پێویسته‌  فه‌رمانگاكان ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بكه‌ن له‌ كاتی بوونی هه‌ر گه‌نده‌ڵی و لادانی دارایی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.