پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کارن کاراپێتیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس، ئەنجامدرا.
لهم سهردانهیدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بهرنامهیدایه چاوى به چەندین کەسایەتی گرنگ بكهوێت و بڕیارە هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە.
تێزانین شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی رۆژی سێشەممە 23-1-2018 گەیشتە داڤۆس و پێکهاتووە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.