Erbil 30°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 18:36

پەرلەمانی عێراق رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی یەکلا کردەوە

له‌ به‌روارى 12/5/2018 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت
کوردستان TV
100%

 

ئه‌مرۆ دووشەممە 22/1/2018، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی ساز کرد و تییدا بڕیاری دا ، كه‌ ھەڵبژاردن لە رۆژی دیاریکراوی خۆیدا، ئەنجام بدرێت.

پێشتر بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان پەرلەمانی عێراق چەند جارێك لە تێپەڕاندنی یاساکە و دەنگدان لەسەری شکستیهێنا، بەڵام دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی بە نادەستووری بوونی گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەکان سەرجەم لایەنەکان پابەندی خۆیان بەو وادەیە راگەیاند.

له‌م رووه‌وه‌ دوێنێ یەکشەممە 21/1/2018، دادگای فیدڕالیی عێراق رایگەیاند، کە پەرلەمان دەسەڵاتی گۆڕینی رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی نییە و دەبێ پەرلەمان پابەند بێت بە ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

تێزانین بڕیارە رۆژی 12/5/2018 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ھەموو پارێزگاکانی ئەو وڵاتە و ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت ھەردوو پێکھاتەی عەرەبی شیعە و سوننە مەزھەبەکانی عێراق لەسەر دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناکۆک بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.