Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:32

کورسییەکی پەرلەمانی عێراق بە کوردانی فەیلی درا

كورسییەكی پەرلەمانی بە كودانی فەیلی لە پارێزگای واست درا
کوردستان TV
100%

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان ڕایگەیاند" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 22/1/2018دا تەواوی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق پەسەند كرا، هەروەها بۆ یەكەم جارە بڕوانامەی بەكەلۆریۆس بۆ كاندیدی پەرلەمان كراوە بە مەرج، پێشتر بڕوانامەی ئامادەیی هەبوو".

ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی پێدانی كورسییەكی پەرلەمانی بە كودانی فەیلی لە پارێزگای واست، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كه‌ تەواو دەنگی پێدراوە و پەسەندیش كراوە كە كورسییەكی پەرلەمانی بە كوردانی فەیلی لەو پارێزگایەدا بدرێت".

ئەشواق جاف ئەوەشی خستە ڕوو" مادەی شەش لەبارەی هێزە ئەمنییەكانەوە دەبێت و ئەو كارتەی ئەوان دەنگی پێ دەدەن ژمارەیەك، یان ڕەنگێكی لەسەر بێت بۆ ئەوەی بزانرێت كە هێزی ئەمنین نەك هاووڵاتییەكی سڤیل، واتە كارتی هێزە ئەمنییەكان بە ڕەنگ، یان هێما لەگەڵ كارتی دەنگدانی گشتیی جیاواز بێ و ناوەكانیشیان بەسەر بنكەكانی دەنگداندا دابەش بكرێن، هەروەها هێزە ئەمنییەكان دوای دەنگدانیان دەبێ كارتەكەیان لێ بگیرێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.