Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:02

نێچیرڤان بارزانی: لە داڤۆس جارێکی دیکە لەگەڵ عەبادی کۆدەبمەوە

نێچیرڤان بارزانی: هیچ واده‌یه‌كی دیاری كراو بۆكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان نییه‌
نێچیرڤان بارزانی: لە داڤۆس جارێکی دیکە لەگەڵ عەبادی کۆدەبمەوە
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ تاران گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و ئەنجامی كۆبوونەوە و دیدارەكانی لە بەغدا و تاران خستەڕوو و ئه‌و سه‌ردانانه‌شی به‌ ده‌ستپێكێكی باش و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌مدا.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 22/1/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ سه‌ردانمان بۆ به‌غدا، بابه‌تی مووچه‌ و كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ كرد هه‌روه‌ها تاوتوێی بابه‌ته‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانمان كرد، گوتیشی: ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شانه‌ی كه‌ پێك هێنراون له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كاری جیددی ده‌كه‌ن.

نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌ به‌غدا جه‌ختمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا.

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هیچ واده‌یه‌كی دیاری كراو بۆكردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان نییه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: وه‌ك به‌رده‌وامی دان به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌ به‌غدا كردوومانه‌، له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس له‌ سویسرا، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وتى عێراق كۆبوونه‌وه‌مان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ بۆ تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی ئێرانمان كردو له‌ كۆبوونه‌وه‌شماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئێران جه‌ختمان له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ تۆپبارانكردنی عه‌فرین له‌ لایه‌ن توركیا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: ئەوەی لە عەفرین روودەدات جێی نیگەرانی گەورەی هەرێمی کوردستانە و هیوادارین و داوادەکەین بە زووترین کات و بە کەمترین زیان بگەنە رێککەوتن، راشیگه‌یاند: نیگه‌رانی ئێمه‌ ئه‌و سڤيلانه‌یه‌ كه‌ له‌ عه‌فرینن و ده‌بن به‌ قوربانی، گوتیشی به‌ هیواین به‌ دیالۆگ و ئاشتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.