Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:37

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئێران ده‌کات

پشتیوانی مادیی ئه‌م وڵاته‌ له‌ حزبوڵڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م گفتوگۆیانه‌ ده‌بێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی ئێران ده‌كات
کوردستان TV
100%

ژان لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بڕیاره‌ 5ـی مارسی ئه‌مساڵ به‌ مه‌به‌ستی دانووستان له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگی وه‌ك موشه‌كی بالستیكی ئه‌م وڵاته‌ و هه‌روه‌ها پشتیوانی دارایی ئه‌م وڵاته‌ له‌ حزبوڵڵای لوبنان سه‌ردانی تاران بكات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی فیگارۆی فه‌ڕه‌نسی، له‌م سه‌ردانه‌دا موشه‌كه‌ بالستیكه‌كانی ئێران و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان و داهاتووی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ و هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و پشتیوانی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ حزبوڵڵای لوبنان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانی لۆدریان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران.

به‌وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، وڵاته‌كه‌ی حه‌ز ده‌كات ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ی سه‌ربازیی و كرداری ئه‌م وڵاته‌ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی تێكچوونی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ بكات، وێڕای ئه‌وه‌ش پشتیوانی مادیی ئه‌م وڵاته‌ له‌ حزبوڵڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م گفتوگۆیانه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.