Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:23

دادگایه‌کی عێراق سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر ئافره‌تێکی ئه‌ڵمانیدا سه‌پاند 

هه‌رچه‌نده‌ دادگا ناوی ئه‌و ئافره‌ته‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌
دادگایه‌كی عێراق سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانیدا سه‌پاند 
کوردستان TV
100%

دادگایه‌كی عێڕاق سزای سێداره‌ی بۆ ئافره‌تێكی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانی بڕییه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ئه‌ندامی گروپی تیرۆریستی داعش بووه‌ و دادوه‌ری دادگاكه‌ش وتوویه‌تی كه‌ ئه‌و ئافه‌رته‌ ده‌بێ له‌ سێداره‌ بدرێت.

وته‌بێژی دادگاكه‌ وتوویه‌تیی كه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ هۆی پشتوانیی لۆجستی له‌ داعش و به‌شداریی راسته‌وخۆی له‌ تاوانه‌كانی ئه‌م گروپه‌ تیرۆریستییه‌دا سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

وته‌بێژی دادگاكه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌م تاوانباره‌ له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌داهێناوه‌ كه‌ سه‌ره‌تا له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ رۆیشتووه‌ته‌ سووریا و دواتر سه‌ردانی عێڕاقی كردووه‌ تا وێڕای دوو كچه‌كه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ندامانی داعش ماره‌ كرابوون، بچێته‌ پاڵ ئه‌م گروپه‌.

هه‌رچه‌نده‌ دادگا ناوی ئه‌و ئافره‌ته‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌ به‌ڵام ده‌وترێت كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبییه‌.

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ندێك زانیاریی بڵاوببووه‌ كه‌ باسی له‌ دوو هاوڵاتی بیانی ده‌كرد كه‌ له‌كاتی شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێڕاق ده‌ستگیر كراون، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئافره‌ته‌ و كچه‌كه‌ی یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.