ئه‌مریكا داوایكرد، توركیا دان به خۆیدا بگرێت و له شه‌ڕى عفرین مه‌ده‌نییه‌كان پارێزراو بن.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هێزه‌ر نوێرت رایگه‌یاند، "وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رێكس تیلرسن له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه به سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا و مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا.
گوتیشى: "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه‌دا تیلرسن نیگه‌رانى ئه‌مریكاى له باره‌ى ره‌وشى عفرین ده‌ربڕیوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له كاتێكدا پشتیوانى ره‌وایه‌تى مه‌ترسییه‌كانى توركیا له باره‌ى ئاسایشه‌وه ده‌كه‌ین، توركیا هانده‌ده‌ین دان به خۆیدا بگرێت و ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه بكات كه كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانى سنووردار بن له رووى چوارچێوه و كاتهكهیانهوه و به وردى خۆى به دوور بگرێت له زیانگه‌یاندن به مه‌ده‌نییه‌كان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.