Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:40

سەعدی پیرە: یەکێتی لەکاتی خۆیدا کۆنگرەی چوارەم دەبەستێت

سەعدی پیرە: یەکێتیی پلینیۆم نابەستێت
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکێتی لەکاتی خۆیدا کۆنگرەی چوارەم دەبەستێ و ھیچ ھەوڵێکیش نییە بۆ ئەوەی لەبری کۆنگرە پلینیۆم ببەستن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 21/1/2018، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕایگەیاند، کە پێش ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆنگرەی چوارم دەبەستێت و گوتیشی: "یەکێتیی کۆنگرە دواناخات، بەڵکو چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر بەستنی کۆنگرە دەدات".

ناوبراو وتیشى" یەکێتیی پلینیۆم نابەستێ و ھیچ ھەوڵێکیش لە ئارادانییە بۆ ئەوەی لەبری کۆنگرە پیلینیۆم ببەستین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.