Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:11

سه‌رکرده‌یه‌کی گۆڕان: شاسوار لاسایی نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌کاته‌وه‌

هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌له‌فه‌كانی شاسوار ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێ شاسوار كه‌سێكی چۆنه‌ و قبوڵ ناكه‌ین جلی كاك نه‌وشیروان له‌به‌ر ده‌كات و لاسایی ئه‌و بكاته‌وه‌.

خه‌لیل سه‌ركانی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان به‌ (باسنیوز)ی ڕایگه‌یاندووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ شاسوار عه‌بدولواحد، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی گۆڕان بێت، جلی كاك نه‌وشیروان له‌به‌ر ده‌كات و لاسایی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنورێك بۆخۆی دانه‌نێت، ناچار ده‌بین مه‌له‌فه‌كانی بڵاو بكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ گۆڕان ده‌شڵێ: شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی میراتگری نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕان نییه‌، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێ شاسوار كه‌سێكی چۆنه‌ و قبوڵ ناكه‌ین جارێكی دیكه‌ لاسایی بكاته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتیی گۆڕان شاسوار عه‌بدولواحیدی به‌ كه‌سێكی شكستخواردوو هه‌ژمار كرد و رایگه‌یاند، ناتوانێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و گرووپه‌كه‌ی، وه‌ك كاك نه‌وشێروان خۆی بنوێنێت.

خه‌لیل سه‌ركانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ شاسوار عه‌بدولواحید پاره‌ی هه‌زاران هاووڵاتی خواردووه‌ و له‌ بازرگانییه‌كه‌شی شكستی هێناوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ خۆی دانه‌نێت، ناچارده‌بین هه‌ڵوێستی خۆمان بگۆڕین و به‌شێوازێكی دیكه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.