Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:49

پۆلیسی تونس جێگری ده‌سته‌ راستی رێبه‌ری قاعیده‌ی کوشت

راسپێردرابوو كه‌ لقی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ تونس زیندوو بكاته‌وه‌
پۆلیسی تونس جێگری ده‌سته‌ راستی رێبه‌ری قاعیده‌ی كوشت
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی حكومه‌تی تونس رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژی 20ـی ئه‌م مانگه‌دا " بیلال له‌قه‌بی " جێگری پله‌ باڵا و ده‌سته‌ راستی رێبه‌ری قاعیده‌ی كوشتووه‌ كه‌ ناوبراو خۆی سه‌ركرده‌ی رێكخستنه‌كانی ئه‌م گروپه‌ بووه‌ له‌ باكووری ئه‌فریقیا.

بیلال له‌قه‌بی راسپێردرابوو كه‌ لقی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ تونس زیندوو بكاته‌وه‌، كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گورزی قورسی پێكه‌وتبوو.

ناوبراو كه‌ جێگری " عه‌بدولسه‌مه‌د عه‌بدولودود " رێبه‌ری رێكخراوی قاعیده‌ بوو، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی جه‌زائیر بووه‌ و به‌ كه‌سی ده‌سته‌ راستی رێبه‌ری رێكخراوه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كرا، وه‌ له‌ ته‌ه‌نی 15 ساڵییه‌وه‌ رۆیشته‌ پاڵ رێكخستنه‌كانی ئه‌م گروپه‌.

هێزی عه‌قه‌به‌ بن نافع كه‌ یه‌كێك له‌ لقه‌ ناوچه‌ییه‌كانی قاعیده‌یه‌ له‌ تونس، هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ " كه‌تیبه‌ی جوندولخه‌لافه‌ "ـی سه‌ر به‌ داعش پێكهێناوه‌ و هه‌ردووكیشیان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه‌ گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.