ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17ی ئاب، نووسینگه‌ی تایبه‌تی فه‌رهاد ئه‌تروشی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، هێرش كردنه سه‌ر نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ریم ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كات و به هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌ی له قه‌ڵه‌م داوه بۆ شێواندنی ئاسایشی عێراق و كوردستان.
ئه‌وه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه..
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنه‌ران بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بارەگایەكی ئەمنییان لە پارێزگای هەولێر كردە ئامانج.
ئەم هێرشانە بوونەتە مەترسی و هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستانی عێراق .
ئەم هێرشانه رەتکراوەیە و پێویستە حکوومەتی فیدراڵی دەستبەجێ دەستوەردان بکات و رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر هەرێم.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.