سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی له هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بە توندی سەرکۆنەی ئه‌و هێرشه درۆنیانه‌ی كرد كه ئاڕاسته‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و ده‌ڵێت، داواکارین حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق بە ئەرکی دەستووری خۆی هەستێت و ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر بكه‌رانی بگرێته به‌ر .
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی؛
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام بە درۆنی ئاڕاستەکراو لە ئێرانەوە کرایه ئامانج.
ئەم جۆرە دەستدرێژییە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری و سەروەری هەرێمی کوردستان و عێراق تێک دەدات و پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.
بۆیە بە توندی سەرکۆنەی دەکەین و داواکارین حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە ئەرکی دەستووری خۆی هەستێت و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو جۆرە دەستدرێژیانە و مسۆگەرکردنی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و سەروەریی هەرێمی کوردستان.
یەكەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.