Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 13:25

ئاژانسێکى ڕووسی: به‌زووترین کات کێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت

دیداره‌كه‌ى عه‌بادى و نێچیرڤان بارزانی، زۆر ئه‌رێنی بووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (سه‌پۆتنیك)ى ڕووسی، ڕاگه‌یاند: "دیداره‌كه‌ى عه‌بادى و نێچیرڤان بارزانی، له‌ به‌غدا، زۆر ئه‌رێنی بووه‌ و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كارى لیژنه‌ تایبه‌ته‌ته‌كان نێوان هه‌ردوولا، به‌تایبه‌ت ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و ئاسایشی سنوورى هه‌رێمى كوردستان، كرا".


گوته‌بێژه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى "ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان" له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى حكوومه‌تى فیدڕاڵیدا بن:"له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌تى فیدڕاڵ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ده‌روازانه‌، لیژنه‌كانیش له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ میكانیزمێك و به‌و پێیه‌ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن". 

سه‌عد حه‌دیسی، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه‌ له‌دیداره‌كه‌دا به‌پێویست زانرا دۆسیه‌ی نه‌وت و هه‌نارده‌كانى له‌ كێڵگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بكه‌وێته‌ ده‌ست كۆمپانیای "سۆمۆ"ى عێراقی و په‌له‌ش بكرێت له‌یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.

به‌گوته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌، حكوومه‌تى عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى "به‌په‌له‌" كێشه‌ى مووچه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات و شایسته‌ داراییه‌كانیش دواى وردبینیكردنیان له‌لایه‌ن دیوانى چاودێریی داراییه‌وه‌، ده‌گاته‌ هه‌رێمى كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.