بۆ ئه‌وه‌ی مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێ به‌غدا سێ سیناریۆی پێشنیاز كردووه ، سبه‌ی لێژنه‌یه‌كیش بۆ وردبینیكردنی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی مووچه سه‌ردانی كوردستان ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای نزیكبوونهوهكانی هه‌ولێر و به‌غدا له یه‌كتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه له‌سه‌ر به‌غدا هه‌یه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكاریی و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ره، به‌غدا به مه‌رج ئاماده‌یه ته‌نانه‌ت مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش بنێرێت.
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌غدا 3 رێگای دیاریكردووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی سه‌رپشك كردووه و رێگاكانیش به‌م شێوه‌یه‌ن.
یه‌كه‌م : به‌غدا له‌رێی بانكه‌كانی خۆیه‌وه راسته‌وخۆ مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، گرفتی ئه‌و رێگایه‌ش كه‌می بانكه‌كانی سه‌ر به به‌غدایه له هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: به‌غدا له‌رێی پارێزگاكانه‌وه مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، ئه‌مه‌ش گرفتی یاسایی هه‌یه و ده‌بێت به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستاندا بكات نه‌ك پارێزگاكان.
سێیه‌م: به‌غدا له‌رێی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه له كوردستان مووچه دابه‌شده‌كات، ئه‌وه‌شیان رێگایه‌كی دژواره، چونكه دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ی كوردستان به كاری چه‌ند لێژنه‌یه‌ك به ئاسانی جێبه‌جێ نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.