فیلمی (بێ ده‌نگی) له‌ده‌رهێنانی خاتوون (مریه‌م پیرباند) به شداری فێستیڤاڵێكی جیھانی ده‌كات.
فیلمی (بێ ده‌نگی) له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی (Seattle Deaf) جیھانی، له نێو 28 فیلم له سه‌رانسه‌ری جیھان دیاری كراوه تا به‌شدار ببێت له‌م فێستیڤاڵه سینه‌ماییه.
چیرۆكی فیلمی بێ ده‌نگی باسی ئافره‌تێك ده‌كات، كه ڕوژانه كارێكی سه‌خت له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام بۆ ژیان كۆڵ نادات و سه‌ره‌ڕای گرانیی كاره‌كه‌ی، زۆر جار ھاریكاریی ئافره‌ته‌كانی دیكه‌ش ده‌كات.
شایانی باسه فیلمی (بێ ده‌نگی) به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له فێستیڤاڵی جیھانی كردووه، له ساڵی 2017شدا، له ئه‌مریكا خه‌ڵاتی باشترین ده‌رھێنه‌ری پێ به‌خشراوه.
ده‌رهێنه‌ر خاتوون (مریه‌م پیرباند) تا ئێستا خاوه‌نی 16 كورته فیلم و فیلمی دیكۆمێنتارییه، وه‌كوو ئه‌كته‌ریش به‌شداریی چه‌ندین فیلمی به‌ناوبانگی كردووه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.