Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:20

گۆڕان بۆ به‌هێزکردنی به‌ره‌که‌یان سه‌ردانی یه‌کگرتوو ده‌کات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین
گۆڕان بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌كه‌یان سه‌ردانی یه‌كگرتوو ده‌كات
کوردستان TV
100%

گۆڕان بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و خۆنزیك كردنه‌وه‌ له‌ یه‌كگرتوو ئه‌مڕۆ له‌ ئاستێكی باڵادا سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ هه‌ولێر كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ ئاستی باڵادا ئه‌نجامدا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد و له‌ لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كگرتوو له‌ هه‌ولێر پێشوازیان لێكرا.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16/1/2017 یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاریدا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بكشێته‌وه‌ و دوێنێش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیره‌كانیان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد.
 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.