Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 17:26

داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر گوندێکی قه‌ره‌ته‌په‌و قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ عه‌بادی كۆتایی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند
داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی قه‌ره‌ته‌په‌و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ هێرشێكیدا بۆ سه‌ر گوندی جوده‌یده‌ی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ تیرۆرستانی داعش هاووڵاتییه‌كیان كوشت و 5ـی دیكه‌شیان به‌ دیل گرت .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گوندی جوده‌یده‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خوارووی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ .

به‌ پێی زانیاری شایه‌دحاڵێك بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان: شه‌وی رابردوو داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گونده‌كه‌مان و خه‌ڵكی ئاواییان له‌ مزگه‌وتی گوند كۆكرده‌وه‌و لیستێكیان خوێنده‌وه‌ له‌ ناو لیسته‌كه‌دا ناوی 6 كه‌س هه‌بوو، كه‌ یه‌كێكیان كوشت و پێنجه‌كه‌ی تریشیان رفاند .

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ 9/12/2017 و له‌ ئاهه‌نگێكدا كۆتایی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.