پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری تورکیا لە پارێزگای ئیسپارتا تێکشکا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەکەلەجۆری CN235 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بنكەی سەربازی ئەسكی شەهر-ەوە دەرچووە، بەئامانجی بەشداریكردن لە مەشقێكی سەربازیدا، بەڵام لەكاتژمێر 12:50 خولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پەیوەندی به بنكەكەیهوه پچڕاوەو لەكاتژمێر 2:30 خولەك تیمەكانی فریاكەوتن توانیویانە پاشماوەو تەرمی تیمی فڕۆكەكە بدۆزنەوە.
هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام تەموموژێكی چڕ ناوچەكەی گرتووەتەوەو پێدەچێت بەوهۆیەوە كەوتبێتە خوارەوە.
هاوکات پارێزگاری ئیسپارتا كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی پشتڕاستكردووەتەوەو رایگەیاندووە، دوو فڕۆكەوان و كارمەندێكی تەكنیكی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.