یه‌ك هه‌فته به‌ر له ئێستا نووسه‌رو رۆماننووسی كوردی دانیشتوی وڵاتی دانیمارك " سارا عومه‌ر" له ژێر ناوی Dead Washer دوواین رۆمانی خۆی بڵاوكرده‌وه .
نووسه‌ری رۆمان "سارا عومه‌ر " ئاشكرایده‌كات هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا رۆمانێكی به زمانی دانیماركی بڵاو كردۆته‌وه كه پر فرۆشترین رۆمانه له سه‌رتاسه‌ی وڵاتی دانیمارك و ناو ناوبانگی له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوبۆته‌وه .
سارا وتیشی ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ی باس له ئه‌نفال و كیمیاباران و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌كات كه گه‌لی كورد دووچاری بوونه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها وتیشی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كتێب و بڵاوكراوه‌ی هه‌نه به‌لام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كتێبێك به زمانی دانیماركی بنوسێت .
جێب باسه ئه‌و كتێبه كه ته‌نها هه‌فته‌یه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه تا ئێستا 50 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه كه به پر فرۆشترین كتێب له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی دانیمارك هه‌ژمار ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.