كورته فیلمێكی كوردی به ناوی ( میلان ) له شاری به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌شداری له فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات .
به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و فیلمه " هاین ئه‌حمه‌د شه‌ریف " ئاشكرایده‌كات كه فیلمی " میلان " له لایه‌ن سینه‌ماكاری كوردی باكوور ( ریناس میران) كه دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه .
ناوبراو وتیشی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه باس چۆنییه‌تی ئه‌م چه‌كه ئه‌ڵمانییه ده‌كات كه تا چه‌ند هاریكاری پێشمه‌رگه بووه له شه‌ری دژ به چه‌ته‌كانی داعش .
جێی باسه ئه‌وه جاری دووه‌مه ئه‌م فیلمه له به‌رلین به‌شداری فێستڤاڵ ده‌كات ، هه‌روه‌ها به‌شداری له هه‌ر یه‌ك له فێستیڤاڵه‌كانی تۆرینتۆ و هیندستانیش كردووه و خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه ، میلان له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و دهۆك وێنه‌ی گیراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.