باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئیدانەی تەقینەوەکانی گۆڕەپانی "تەیەڕان" دەکات لە ناوەڕاستی بەغدا و رایدەگەینێت مەترسی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە.
باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ئەو تەقینەوانەی بەغدای پایتەختی ھەژاند ئاماژەیەکن بۆ ئەوەی سەرباری رزگارکردنەوەی ناوچەکانی وڵاتەکە و کۆتاییھاتن بە ئۆپراسیۆنەکان، بەڵام ھێشتا مەترسی تیرۆر ماوە و ھەڕەشەش لەسەر رەوشی ئەمنی دروست دەکەن.
باڵیۆزخانەکە جەختیشی کردەوە لەوەی ئەمریکا لە ھەماھەنگی کردن و ھاوکاری کردنی حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت بۆ جێگیرکردن و گەڕانەوەی سەقامگیری و ھەروەھا رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی بیری ھزر و توندڕەوی کە بە ھەڕەشە لەسەر جیھان دادەنرێت.
له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كات و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى خۆى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان ده‌رده‌بڕێت، هیواى زوو چاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازێت.
شایه‌نی باسه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له یه‌ك كاتدا كه له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویداوه، زیاتر له 16 كه‌س كوژراون 66 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.