Erbil 11°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:51

نووسه‌رو لێکۆڵه‌رێکی کورد له‌ تاران سێ خه‌ڵاتی جیهانی پێده‌به‌خشرێت

65 كتێب و 500  توێژینه‌وه‌ی له‌ كوردستان و عێراق و جیهاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌
mhamad qaradixe
کوردستان TV
100%

له‌ شاری تاران له‌لایه‌ن سێ رێكخراوی جیهانییه‌وه‌ سێ خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ (محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی) مامۆستای ناسراوی ئه‌ده‌ب و مێژوونووسی كورد ده‌به‌خشرێت.

 خه‌ڵاته‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی یۆنسكۆ و رێكخراوی ئیسیسكۆ و رێكخراوی فاڕابی پێی ده‌به‌خشرێت و هۆكاری پێدانی ئه‌و 3 خه‌ڵاته‌ش وه‌ك باشترین توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ جیهاندا له‌ بواری ده‌ستنووسی كوردیدا.

 مامۆستا محه‌مه‌دعه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای كوردستانه‌ و دانیشتووی شاری سلێمانییه‌، زیاتر له‌ 65 كتێب و 500  توێژینه‌وه‌ی له‌ كوردستان و عێراق و جیهاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ ، چه‌ندین ساڵیش له‌ شاری به‌غدا قوتابی مامۆستا و زانای گه‌وره‌ی كورد مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس بووه‌ و وانه‌ی لێ فێر بووه‌، له‌ توێژینه‌وه‌كانی موده‌ریسدا ھاوكار بووه‌.

له‌ ساڵانی ڕابردوودا دوو كتێب و ده‌قی گرنگی ماشه‌ره‌ف خانم (مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان) و مه‌وله‌ی شاعیری ناسراوی كوردی چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / باس نيوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.