تێنسزانی به‌ناوبانگی جیهانی رۆجێر فیدرێری سویسری ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ پارێزگاری له نازناوی ئوسترالیای كراوه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و تێنس زانه ناسراوه ته‌مه‌نی خۆی به‌گونجاو نازانێت بۆ به‌رگریكردن له‌نازناوه‌كه.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌و تێنس زانه تیشكی خسته سه‌ر یه‌كه‌مین به‌شداری له‌وه‌رزی نوێ له‌یه‌كێك لهپاڵهوانیهتیه گه‌وره‌كان.
رۆجێر فیدرێر له‌یه‌كه‌م یاریدا له‌ده‌ستپێكی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه ڕۆژی سێشه‌ممه رووبه‌رووی تێنسزانی به‌ریتانی ئهلجاز بیدینی ده‌بێته‌وه .
له‌مباریه‌وه فیدرێر له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند به‌بێ هیچ پێشبینیه‌كه به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌م و مایه‌ی خۆشحاڵیمه كه هه‌موو لایه‌ك پێشبینی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه بۆ ئه‌مساڵیش له‌من ده‌كه‌ن .
له‌به‌شێكی تر قسه‌كانیدا فیدرێر وتیشی به‌هۆی ته‌مه‌نه‌مه‌وه چانسی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، چونكه یاریزانێك له‌ته‌مه‌نی سی و شه‌ش ساڵیه‌وه ئه‌سته‌مه پاڵێوراوبێت بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، به‌ڵام به‌ئارامیه‌وه به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه ده‌كه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.